سێ ئەبووبەكر لە شیعرێكی حەمە سەعید حەسەن بناسن

خواكوڕك
دوای ئەوەی كە ئەبوبەكر هەڵەدەنی لە دیدارێكی میدیایی داوای كردبوو كە نەوتو غاز لە سەر هەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆك ببڕدرێن, قسەكانی هەڵەدەنی دەنگۆیەكی گەورەی ناڕەزایەتی لەسەر ئاستی كوردستان لێكەوتەوە بە هەولێك بۆ لە باربردنی ئەو ئەزموونەی هەرێمی كوردستان ناودەبرێت, بۆیە شعیرێكی كورد وەك كاردانەوەیەك ساتیرە شیعرێك لە وەڵامی هەلەدەنی دەنوسێت.
حەمە سەعید حەسەن, شاعیرو نوسەری كورد لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبوك ساتیرە شیعرێك لە وەڵامی ئەبووبەكر هەڵەدەنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو دەنوسێت, خەلیفەی داعش: ئەبووبەكر بەغدادی, و خەلیفەی یەكگرتوو: ئەبووبەكر هەڵەدەنی.
ئەم شاعیرە كوردە دەشنوسێت كە هەلەدەنی هێشتان لە نێوان موعارەزەو دەسەڵات خۆی یەكلای نەكردۆتەوە.
سایترە شیعری حەمە سەعید حەسەن.
خەلیفەی داعش: ئەبووبەكر بەغدادی
خەلیفەی بووكوو حەرام: ئەبووبەكر شیكاو
خەلیفەی یەكگرتوو: ئەبووبەكر هەڵەدەنی
ئینس و جن
ئەبووبەكر هەڵەدنی
نازانم ئینسی یان جنی؟
موعارەزەی یان دەسەڵات؟
یان لەو نێوانەدا ونی؟
یان وەك ئەو موجاهیدە وای
عەقلی داوەتە دەست گونی؟
١٠ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٦