سێشەممەی هەفتەی داهاتوو چی روودەدات؟

شەوانی ۳۱ی۷و۱و۲ی٨ دیاردەی پڕبوونی مانگ روودەدات و لە شەوی سێشەممە ۱ی٨ مانگ بە قەبارەیەکی گەورەترو رووناکیەکی زیاتر لە ئاسمانی کوردستان و عێراق و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا دەردەکەوێ

رێبەر رۆستەم، سەرۆکی سەنتەری کوردستان بۆ توێژینەوە لە وزە نەبینراوەکان و ئەسترولوجی رایگەیاند:” رۆژی سێشەممە، مانگ بە قەبارەی لەسەدا ۲۰ گەورەتر و رووناکیەکەیشی گەشتر لە جاران دەردەکەوێ بە رێژەی سەدا ۹۹.

راشیگەیاند:” دیارەدەی پڕبوونی مانگ ساڵانە ۱۲ جار رودەدات و کە مانگ و خۆر دەکەونە بەرامبەر یەکتری بە ۱٨۰ پلەی فەلەکی ، بەڵام ئەو کاتەی کە مانگ لە نزیکترین خاڵدایە لەگەڵ زەوی و گۆشەی بەرامبەر خۆر بەم پلەیە تۆمار بکات دەبێتە مانگی پڕبوو یان بڵێین مانگی کامل لەنێو خۆمان پێی دەڵێین مانگی تابان ، ئێوارەی ۱ی٨ی۲۰۲۳ دوای کاتژمێرەکانی ۷:٤۰ دەقیقە بە جوانی دەتوانرێ لە ئاسمان بەدی بکرێ و کە دووری نێوان زەوی و مانگ ئەوکات دەبێتە ۳٦۳ هەزار کیلۆ مەتر و لە کاتێکدا دوورترین خاڵی نێوان زەوی و مانگ نزیکەی ٤۰٦ هەزار کیلۆمەترە ، کەواتە بە بەراورد لەگەڵ دوورترین خاڵی مانگ لەگەڵ زەوی دەتوانین بڵێین نزیکەی (۳٤) هەزار کیلومەتر مانگ نزیکترە لە زەوی بۆیە بە قەبارەیەکی گەورەو پڕ دەردەکەوێ ،

دەشڵێت:” لە رووی حساباتی ئەسترولوجیەوە مانگ دەکەوێتە بورجی سەتڵ و دیاردەی پربونەکە ئەمجارە لەو کۆمەڵە ئەستێرەیە دەبێ و لە کاتێکدا لە هەر مانگێکدا لە کۆمەڵە ئەستێرەیەك پڕ دەبێ و دەکەوێتە بەرامبەر خۆر ، باسی لەوەشکرد کە، ئەم دیاردە فەلەکیە دەبێتە دووەمین دیاردەی پڕبوونی مانگ لە ۲۰۲۳ و کە لە کۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵ و کۆتایی مانگی ئەیلولی ئەمساڵیش هەم دیسان دیاردەکە دووبارە دەبێتەوە ، بەڵام لە کۆمەڵە ئەستێرەی بورجی تر ، لە کاتێکدا دووری نێوان زەوی و مانگ بە ئاسایی ۳٨٤ هەزار کیلۆمەترە و بەم پێیەش‌ واتای ۲۱ هەزار کیلۆمتر لە حاڵەتی دووری ئاسایی نێوان خۆی و زەوی نزیك دەبێتەوە ،

گوتیشی:” زانایانی کۆنی بواری ئەستێرەناسی و ووزە نەبینراوەکان هەموو پڕبونێکی مانگ بە کاریگەر دادەنێن لەسەر هەڵکشانی شەپۆلەکانی ئاوو شلەمەنیەکان بە خوێن و شلەمەنیەکانی لەشی مرۆڤ و گیانەوەرانیشەوە بۆیەشە رووداوەکانی ناخۆش و هەڵچوون و کاردانەوەو کێشەی فشاری دەروونی و زۆرتر پێویست بوون بە نەخۆشخانەکان زیاتر لەو کاتانەدا تۆمار دەکرێن کە مانگ لەو حاڵەتە دایە ، تەنانەت پێغەمبەری ئیسلام محمد د.خ، وەك سونەتێکی موئەکەد دیاری کردووە کە لە هەموو مانگێکی هجریدا رۆژانی ۱۳و۱٤و۱٥ی مانگ دەتوانن بە رۆژووبن کە ناونراوە رۆژە سپیەکان ( ایام البیض) کە ئەمجارە هاوکاتی ئەو رۆژانەیە کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێیان داوە ئێمەش وەك دامەزراوەیەکی فەرمی هەموو دیاردە فەلکیەکان تۆمار دەکەین و بەراوردی رووداوەکانی دەکەین و ئەوەی لە رابردوو دەستمان کەوتووە نهێنی زۆر لە خۆی هەڵدەگرێ کە هەزاران حوادث و رووداوی سەیر هاوکاتی ئەم دیاردە فەلەکیانە بوونە.

Back to top button