بالیۆزی ئەمریكا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی كۆنەبووەوە و سودانیش بێ هیوای كرد

 

 

لەگەڵ كۆتایی هاتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، یەكێتی چۆن لە رابردوودا رێگربوو لە سازدانی هەڵبژاردن لە ئێستاشدا بەردەوامە لە هەوڵەكانی، ئەمریكاش بە توندی دژ بە هەوڵەكانی یەكێتی دەوەستێـتەوە.

بە پێی زانیارییەكانی دەزگای میدیایی خواكوڕك بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی دووەمی یەكێتی و شاندێكی یەكێـتی لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەتەوەو داوایانكردووە كە هاوكارییان بێت تا مانگی دووی ساڵێ داهاتوو هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت، بەسڵام سودانی داواكەی بافڵ تاڵەبانی رەتكردۆتەوە.

هەروەها بافڵ تاڵەبانی دواتر سەردانی بالیۆزخانەی ئەمریكای لە بەغدا كردووە، بەڵام بە هۆی دیاربوونی ئەجێندای سەردانەكەی بالیۆزی ئەمریكا ئامادە نەبووە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی كۆببێتەوە بەڵكو بەرپرسی كاروباری دیپلۆماسی بالیۆزخانە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی كۆبووەتەوە و بە شاندەكەی یەكێـتی گوتووە، ئەمریكا نیگەرانە لە هەوڵەكانی یەكێتی بۆ رێگری زیاتر لە سازدانی هەڵبژاردن.

Back to top button