ساڵێكە حاجیاوە بووەتە قەزا بەهۆی كێشەی ناوخۆیی یەكێتی بێ قائیمقامە

 

 

ساڵێكە ناحیەی حاجیاوا بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كراوەتە قەزا، بەڵام تا ئێستا قائیمقامی بۆ دیاری نەكراوەو ئەمەش كێشەی ئیداری لە سنوورەكە دروستكردووە.

ئەحمەد حەسەن، هاووڵاتی قەزای حاجیاوا بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاند، سوپاسی جەنابی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەكەین كە دیاری بە ئێمە بەخشی و رەزامەندی دا لەسەر بە قەزابوونی ناحیەی حاجیاوا و پاش تێپەڕینی زیاتر لە ساڵێك بەسەر بڕیارەكە بەداخەوە بە هۆی كێشەی ناوخۆی یەكێتی نەتوانراوە قائیمقامێك بۆ ئەو قەزایە دیاری بكرێت.

لای خۆشیەوە کاسترۆ مەعروف، ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى لە ڕێگەى سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانییەوە داوامان لە ئیدارەى ڕاپەڕین کردووە کە ئەو بابەتە یەکلایى بکەنەوە و سێ بەربژێرمان بۆ بنێرن بۆ ئەوەى لە ئەنجومەنى پارێزگا دەنگیان لەسەر بدەین و بابەتەکە یەکلایى بکەینەوە.

Back to top button