دژەتیرۆری کوردستان: لەسنووری سلێمانی 4 چەکداری پە*کە*کە کوژران و یەکێکیش بریندارە

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پە*کە*کە لە دەڤەری شارباژێڕ دەکاتە ئامانج و بەهۆیەوە 4 چەکدار کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردۆتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 28ی تەممووزی 2023، کاتژمێر 20:00، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پە*کە،کەی لە نزیک گوندی رەنگینە لە دەڤەری شارباژێر لە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج و بەهۆیەوە 4 چەکدار کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو.

Back to top button