هەڵمەتی پشکنینی کافتریا و رێستورانتەکان دەستیپێکرد

بە ئامانجی پاراستنی هاووڵاتییان بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، هەڵمەتێکی فراوانی بۆ سەر کافتریا و رێستورانتەکان دەستپێکردووە کە تیایدا معەسەلی نێرەگەلەکان و توتنەکان دەپشکنن، هەروەها ستافەکانیشیان دەپشکنن، بە ئامێری تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان، کە ئامێری زۆر پێشکەوتوو و وردن لە دەستنیشانکردنی ماددە هۆشبەرەکان ئەگەر هەبێت لە لەشی ئەو کەسانەی کە لەو شوێنانە کاردەکەن بەتایبەت ئەو کەسانەی کە توتنی نێرگەلەکە ئامادە دەکەن، ئەمەش بۆ دڵنیایی بۆ خەڵکی شاری هەولێرە.

پشکنینەکان زۆر بە وردی ئەنجامدەدرێت، بەشێک لە تووتنی نێرگەلەکانیش دەبردرێت بۆ پشکنینی تاقیگەی گەورە و ئەو رێستورانت و کافێیانەش کە لە هەڵمەتەکەدا دەپشکندرێن تەواوی ستافەکانیشیان پشکنینی میزیان بۆ دەکرێت، بۆ ئەوەی بزانن بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن یاخود نا، هاوکات بەڵێننامەش بە خاوەنی شوێنەکان پڕدەکرێتەوە.

لەماوەی پێنج مانگدا 93 کافتریا و رێستورانت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و تیمە تەندروستییەکانەوە پشکنینیان بۆ کراوە، هەروەها تاکو ئێستا لە پشکنینەکان هیچ ماددەیەکی هۆشبەر دەستی بەسەردا نەگیراوە، وابڕیاریشە تەواوی کافێ و رێستورانتەکانی هەولێر بپشکندرێن و جیاوازی نەکرێت لە نێوانیان.

Back to top button