دژەتیرۆری یەکێتی لە هەڵەبجە تەقە لە ئاسایش دەکەن و قوربانی هەیە

دژەتیرۆری یەکێتی لە هەڵەبجە شەوی رابردوو تەقە لە ئاسایش یەکێتی دەکەن و قوربانی هەیە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار باس لە رووداوەکە دەکات و رایگەیاند:” هێزەکانی ئاسایش شەوی رابردوو مەفرەزەکانیان بەنێو شاری هەڵەبجەدا بڵاوکردبووەوە، کۆمەڵێک ماتۆڕسوار کەوتوونەتە دوای مەفرەزەکانەوە، لەوکاتەدا مەفرەزەکانی ئاسایش داوای وەستان و پشکنینیان لێدەکەن یەکێک لە ماتۆڕسوارەکان تەقە لە ئاسایشەکان دەکات و کارمەندێکیان بە ناوی سۆران جەلال عەلی شاوەیس، بریندار دەبێت، دوا چەند ساتێک بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە کە خەڵکی سەیدسادقە”.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە:” خاوەنی ماتۆڕسیکلەکە یەکێکە لە هێزەکانی دژەتیرۆری یەکێتی.

Back to top button