سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر: دەبێ قوباد تاڵەبانی داوای لێبووردن بكات
شەوی رابردوو پێگەیەکی ئەلیکترۆنی سەر بە قوباد تاڵەبانی، نووسینی کەسێکی بڵاو کراوەتەوە گوایە رووداوێکی مێژوویی هەولێر لەبارەی گیرانی ژمارەیەک گوێدرێژ لە ساڵی 1963 دەگێڕێتەوە و تیایدا سووکایەتییەکی زۆر بە هەولێر و کەسایەتییەکی بەناوبانگی شارەکە دەکات.
لە بەرامبەردا كه‌نعان خه‌یلانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر نیگەرانی خۆی دەربڕی بەرامبەر ئەو سووکایەتی کردنە بە خەڵکی هەولێر و رایگەیاند: “زۆر كەس له مێژوودا ویستیان هه‌ولێر ناشرین بكه‌ن، رۆیشتن و به داخی سه‌ربه‌رزی هه‌ولێره‌وه سه‌ریان نایه‌وه و ناویشیان نه‌ما”.
هەروەها کەنعان خەیلانی گوتی: “ئێمه نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین، به‌پێی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی كردوومانه، به‌داخه‌وه ئه‌و وێبسایته له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانییه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت، مادام قوباد تاڵه‌بانی سه‌پۆرتی ده‌كات، بۆیە ده‌بێ خودی قوباد تاڵه‌بانیش داوای لێبووردن له خه‌ڵكی هه‌ولێر بكات و ده‌بوو میدیای یه‌كێتی و قوباد تاڵه‌بانی له‌به‌ر خاتری جه‌ماوه‌ری خۆشیان بێت له هه‌ولێر ئه‌و کارەیان نه‌كردبا، كه دڵی هه‌ولێرییه‌كان نیگه‌ران بكه‌ن، بۆیه پێویسته رێكاری یاسایی له دژی ئه‌و وێبسایته بگیرێته به‌ر و بدرێته دادگا، خه‌ڵكی هه‌ولێر زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن كە میدیایه‌كی له‌و شێوه‌یه سووكایه‌تی پێ بكات، شاری هه‌ولێر شاری پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و ئارامی و ئاوه‌دانییه، به پهلامادارنی ئه‌و جۆره میدیایانه و ئه‌و جۆره كه‌سانه ناشرین ناكرێت.”
ئەوەشی زیاد کرد : ”هه‌ولێر لانكه‌ی لێقه‌وماوان و ئه‌و كه‌سانه‌یه، كه بڕیاریان داوه لێره بژین، هه‌ر كه‌سێك له هه‌ولێر بژیت خۆی به غه‌ریب نازانێت، هه‌ولێر جێگای شانازییه بۆ هه‌موو كوردێك له جیهان و به‌داخه‌وه دیاره ئه‌م پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانییه وای كردووه ناحه‌زانی ئه‌م شاره چاویان بەرامبەری هه‌ڵنه‌یه‌ت و ده‌ست بكه‌ن به جنێودان و سووكایه‌تی به خه‌ڵكی هه‌ولێر، به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌ولێر دوژمن شێكنە، میواندۆسته، ئێمه ئه‌م پروپاگهندانە ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌بێت قوباد تاڵه‌بانی داوای لێبوردن له خه‌ڵكی هه‌ولێر بكات، چونكه به ده‌یان و سەدان كه‌سایه‌تی گرنگ له شاری هه‌ولێر پێگه‌یشتوون و هه‌ولێر پڕه له زانای ئایینی و مامۆستای زانكۆ و رۆشنبیر و روناكبیر، هه‌ولێر به هیچ یه‌كێك له‌و هه‌ڵمه‌ته ناشرینانه ناشرین نابێت، بگره جوانتر و گه‌شاوه‌تر ده‌بێت.“
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ”زۆر كەس له مێژوودا ویستیان هه‌ولێر ناشرین بكه‌ن، رۆیشتن و به داخی سه‌ربه‌رزی هه‌ولێره‌وه سه‌ریان نایه‌وه و ناویشیان نه‌ما، كه‌چی هه‌ولێر هه‌ر به هه‌ولێریی خۆی به‌پێوه وه‌ستاوه و هێشتا ده‌ڵێت منم هۆلاكۆ به‌زێن، ئه‌وانه‌ی له دژی هه‌ولێر و هه‌ولێریه‌كان خۆیان تاقی ده‌كه‌نه‌وه، زۆر ناخایه‌نن ته‌مه‌نی بیركردنه‌وه‌یان له كورتی ده‌دات و هه‌ولێرییه‌كان به نه‌رمونیانی و به بیركردنه‌وه‌ی خۆیانه‌وه باش ده‌زانن كێ سزا ده‌ده‌ن و پاداشتی كێش ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌وه هه‌ولێر، كه دواجار قسه‌ی خۆی ده‌كات.“