عه‌لی عه‌ونی: شاسوار به‌رگه‌ی شه‌ش مانگ ناگری ئه‌گه‌ر یه‌كێتی رێ بدات دادگایی بكرێ

عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، له واڵی خۆی له “فه‌یسبووك” نووسیویه‌تی، شاسوار عه‌بدولواحید دوكانێكی سیاسیی داناوه بۆ په‌رده‌پۆشكردنی بازرگانییه فاشیل و شكستخواردووه‌كه‌ی.
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه وه‌ك حیزبێكی سیاسیی ئۆپۆزیسیۆن هیچ به‌رنامه و ئالتێرناتیڤێكی سیاسیی نییه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، جگه له بێڕێزی و به‌زاندنی سنووره‌كانی ئه‌ده‌ب و هاندانی خه‌ڵك بۆ دژایه‌تیی یاسا هیچ شتێكی پێ نییه.
ئه‌و نووسیویه‌تی هه‌موو زانیارییه‌كان وا پێشان ده‌ده‌ن كه شاسوار وه‌ك بازرگان و نه‌وه‌ی نوێ وه‌ك بزووتنه‌وه له لێواری ئیفلاس بووندان، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و بافڵ تاڵه‌بانی لێ بگه‌ڕێن دادگا كاری خۆی بكات، شاسوار به هۆی سكاڵای خاوه‌ن پشكه‌كان په‌لكێشی زیندان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه كه شاسوار وه‌ك بازرگانێكی شكستخواردوو به‌رگه‌ی شه‌ش مانگی‌تر ناگرێت، ئێستا له دۆخێكی دارایی و ده‌روونیی زۆر قورسدایه، به‌شێكی ناره‌زایه‌تیی خه‌ڵك له یه‌كێتی له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه خۆیان بۆ شاسوار پیاو خراپ كردووه و ناهێڵن پڕۆسه‌ی دادگایی شاسوار به‌ڕێوه بچێت.
له كۆتایشدا نووسیویه‌تی، شاسوار بۆ شاردنه‌وه‌ی مه‌رگی سیاسی و بازرگانیی خۆی ئه‌م هه‌موو په‌لامار و پڕۆپاگه‌نده و درۆ و بوختانه‌ی له دژی پارتی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئه‌مه له راستیدا راكردن و هه‌ڵهاتنه بۆ پێشه‌وه.