شاخەوان عەبدوڵڵا داوای لێکۆڵینەوە لە کوژرانی دوو گەنجەکەی کەرکووک دەکات

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، ئیدانەی كوشتنی‌ دوو گەنجی کورد له‌لایه‌ن هێزی‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ ناوچەی 55ـی دۆمیز له‌ كه‌ركووك ده‌كات و رایگەیاندووە، ئه‌و دوو گەنجە پێشتر سزا نه‌دراون و هیچ تاوانێكیشیان ئەنجامنەداوە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە‌، دووبارەبوونەوەی ئه‌و رووداوانە بارودۆخی کەرکووک زیاتر تێكده‌ده‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی‌ نه‌رێنی‌ كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر ئاشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له ‌پارێزگاكه‌دا.

شاخەوان عەبدوڵڵا ئەوەشی خستەڕوو، داوای‌ له‌سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ كرد رێوشوێنی‌ پێویست بگرێته‌به‌ر و به‌ڕێوبه‌ری‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ كه‌ركووك له‌كاربخرێت و لێپێچینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا بكرێت بەهۆی دووباره‌کردنەوەی پێشێلكارییەکان و تێوه‌گلانی‌ له‌کۆمەڵێک پرس و دۆسیه‌دا.

Back to top button