پارتی و یەکێتی ئەمڕۆ کۆدەبنەوە و گفتووگۆ لەبارەی دوو پرسی گرنگ دەکەن
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، سێیەم کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی لە دوای پەسندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بەڕێوەبچێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕك،” تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەبێت، کە رۆژی 18ى کانوونى یەکەمى 2023 ئەنجام دەدرێت.