ئەمریکا دژە تیرۆری یەکێتی بێ هیوا دەکات و رێکاری نوێ لە دژیان دەگرێتە بەر

ئەمریکا دژە تیرۆری یەکێتی بێ هیوا دەکات و رێکاری نوێ لە دژیان دەگرێتە لە نوێترین رێکاریش ڤیزای وڵاتەکەی بە هێزەکە راگرت

سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند:” دوای ئەوەی دژەتیرۆری یەکێتی لەماوەی رابردوو بۆ ژمارەیەک ئەفسەری خۆی داواکاری پێدانی ڤیزای ئەمریکای پێشکەش بە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە کردووە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی سەردانی ئەمریکا بکەن بەڵام هەر زوو ئەو وڵاتە رەتی کردۆتەوە ڤیزایان پێ بدات و ئاگادار کراونەتەوە کە ناتوانن ڤیزای وڵاتەکە وەربگرن.

بەپێی زانیارییەکان، ” ژمارەی ئەو ئەندامانەی دژەتیرۆری یەکێتی 15 کەس بووە کە داواکارییان بۆ وەرگرتنی ڤیزای ئەمریکا پێشکەش کرد بوو .

هەر بەپێی زانیارییەکان پێنەدانی ڤیزا بەو ئەفسەرانی دژەتیرۆری یەکێتی پەیوەندی بە چەند دۆسیەیەکەوە هەیە لەوانە:-

یەکەم/ دۆسیەی تیرۆرکردنی عەقید هاوکار جاف، ئەفسەری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە لەسەر دەستی بەرپرسی ئێستای دژەتیرۆری یەکێتی و ژمارەیەک ئەفسەری دژەتیرۆر ئەنجام درا .

دووەم/ دۆسیەی سپی کردنەوەی پارەو بردنەوەی دەرەوەی دراوی ئەمریکی بەتایبەت بردنی دۆلار بۆ وڵاتی ئێران کە دژەتیرۆری یەکێتی لەم بابەتە تێوەگلاوە.

Back to top button