هێزەکانی ئاسایش دەستگیر کردنی پێنج بازرگانی مەترسیداریان بە بڕی (٢٥) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر کردنی پێنج بازرگانی مەترسیداری بە بڕی (٢٥) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیێندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕك کەوتووە تێدا هاتووە:” تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکان لەچەند رۆژی رابردوودا لەسێ چاڵاکیدا سەرکەوتووبوون لە دەستبەسەرداگرتنی بڕی (٢٥) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و حەبی کەپتاگۆن لەگەڵ(٥) پێنج بازرگانی ماددەی هۆشبەر بەم شێوەیەی خوارەوە:

لەچاڵاکی یەکەمدا دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ تونرابڕی بڕی (١٠) دە کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و (١) یەک کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن لەگەڵ (٢) دوو گەورە بازرگان دەستگیربکرێت.

لەچاڵاکی دووەمدا دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، توانرا بڕی (٧) حەوت کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لەگەڵ (٢) دوو بازرگان دەستگیربکەن.

لەچاڵاکی سێیەمدا توانرا حەوت کیلۆگرام تۆچای تێکەڵ بەماددەی هۆشبەری مەریجوانا و حەشیش لەگەڵ بازرگانێک دەستگیربکەن.

ئەوەش خراوەتە روو:” تەواوی تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوەو رووبەڕووی یاسا دەکڕینەوە.

Back to top button