پارتی و یەکێتی راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە
لەسەر چەند خالێک رێککەوتن
مهكتهبی سیاسیی پارتی و یهكێتی له سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە، كۆ بوونهوه، دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونهوهكهشیان راگهیاندراوێكی هاوبهشیان بڵاو كردهوه،
دهقی راگەیاندراوی کۆبوونەوەکە:-
كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە دەباشان ئەنجام درا. دوای تاووتوێی بارودۆخی ناوچەكە بە گشتی و عێراق و كوردستان بە تایبەتی، هەردوولا تەئكیدمان لە پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و مافە دەستوورییەكانی كردەوە و تەواوی تواناكانمان دەخەینەگەڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگارییەكان لەپێناو بژێویی هاووڵاتیان و چارەسەركردنی كێشەكان بە ئاڕاستەی زیاتر چڕكردنەوەی هەوڵەكانمان، هەردوولامان لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە رێككەوتین:
١- هەردوولا پشتیوانی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەین، لەو كاتەی لە لایەن سەرۆكی هەرێم دیاری دەكرێت، لە دوای راوێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان.
٢- بۆ زیاتر خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان لە هەموو ڕوویەكەوە كێشە و جیاوازییە بچووكەكان بەلاوە بخرێن و ڕوو لە پێكەوە چارەسەركردنی كێشەكان بكەین.
٣- بڕیارمان دا پرۆسەی رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوام بێت.
٤- هەردوولا بڕیارمان دا پشتیوانی لە رێككەوتنەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەین.
٥- لەپێناو زیاتر لێكنزیكبوونەوە و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگاری و سەركەوتن بەسەر كۆسپەكاندا، بڕیارمان دا بە رۆحیەتی كوردستانیانە و نیشتمانپەروەرانە بەردەوامی بدەین بە كۆبوونەوە دووقۆڵییەكان و هەماهەنگیمان لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان.