مرته‌زه‌قه (المرتزقه)مرتهزق،
باخان عەلی كەریم
به هه‌ر كه‌سێك ده‌وترێت كه به‌رامبه‌ر به پاره یا هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی خۆیی كار بۆ هیزێكی تری ده‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه و نیشتیمانی خۆی بكات به بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی ئامانجی ئه‌و هیزه چیه له‌و كاره ،
ئه‌م حاڵه‌ته مێژووه‌كه‌ی كۆنه هه‌ر له سه‌رده‌می وڵاتی فارس و یۆنیانیهكان رۆمه‌كان بوونی هه‌بووه جا گه‌ر وه‌كو تاكه كه‌س به كری جه‌نگاوه‌ریان گرتبێت یان به كۆمه‌ڵ به‌رده‌وامی هه‌یه تا ئیستا به‌لام به هۆی كاته‌وه گۆرانكاری به‌سه‌ر مامهلهكاندا هاتووه له سه‌ده‌ی بیستدا له ئافریقا زۆربووه ،
به‌لام خودی ووشه ی مورته‌زه‌قه من نازانم چییه و له كوێوه هاتووه ، به‌هه‌ر حاڵ ماوه‌یه‌كه ده‌زگاو قسه‌كه‌رانی په‌كه‌كه ئه‌م موشه‌یه به كار ئه‌هێنن به‌رامبه‌ر به پارتی و هیزی رۆژ !
جا لێره‌دا بزانن كێ مورته‌زه‌قه‌یه و به دریژایی میژووی بوونیان تا ئیستا مورته زهقهن ؟
په‌كه‌كه له چه‌ند سالیكی كه‌می دوای درووست بوونیان له دیمه‌شق باره‌گای سیاسی درووست ئه‌كه‌ن و له ده‌شتی بیقاعیش سه‌ربازگه و مه‌شق پیكردن و سه‌ره‌تای شه‌ریان بۆ سوریا شه‌ری ئیسرائیل بوو پاشانیش ئێشگ گرتن به‌رامبه‌ر به‌رزایه‌كانی جۆلان هه‌مووشی به سه‌ركردایه‌تی راسته‌و خۆیی (ئۆجه‌لان)، به‌و پیوهرهبێت ئه‌وان هه‌ر به مورتهزهقی له دایك بوون پاشان رۆڵی موخابه‌راتی به‌سه‌ر ئه‌و به شه بچووكه‌ی كوردستانه‌وه (رۆژئاوا)تا ئه‌و ئاسته‌ی ئیستا له به‌عس زیاتر رۆژئاوا سه‌ركوت ئه‌كه‌ن و ئه‌و پارچه‌یه‌یان كردوه به جۆریك له (گیتۆ)*،
بوونیان ئیستا له شه‌نگال ده‌قاو ده‌ق كاری مورته‌زه‌قه‌یه
ئه‌وه‌تا خاوه‌نی هیچ دوكومینت وبه‌ڵگه نامه‌یه‌كی ئه‌و ناوچه‌یه نین جگه له‌وه‌ش به‌كوردی قسه ئه‌كه‌ن و له به‌رژه‌وه‌ندی هێزیك ( حشد)كار ئه‌كه‌ن و پاره وه‌رئه‌گرن كه له ( ق‌م)وه ئاراسته‌ی سیاسی پی ئه‌كرێت دژ به كیان و ده‌سه‌لاتێك كه كوردن به هه‌موو شیوازیكیه و جا چ له رووی شیواندنی دیموگرافی خاكهكهیی و خه‌لكه‌كه‌ی درووستكردنی دووبه‌ره‌كی ئاینی و ره‌چه‌له‌كی كه له میژووی كوردا بوونی نه‌بووه !، پیشتریش بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌وان شه‌ری یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌تیان كرد‌و به ئاشكرا وتیان ئه‌بیت ئه‌و حكومه‌ته تیك بدریت باشترین سودیان گه‌یاند به توركیا و ئیران و سوریا‌و عیراق كه ئه‌و كات به هه‌موو شیوه‌یه‌ك دژی ئه‌و هه‌ریمه بوون ئه‌و شه‌ره‌یان هه‌لگیرسان بووه هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌زار كه‌سیك بكوژریت و توركیش بیته باشوره‌وه !،
فه‌رموون رۆژهه‌لات بزانن چۆن بوون به پاسه‌وانی سنوره‌كانی ئیرانی فاشی ، باكور ئه‌وه‌ی تورك و ئیردۆغان ئه‌یان ویست به هۆی په‌كه‌كه و به‌ده‌ستیان هێنا ئه‌وه‌ته دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌لكه مالویران بوون ئیستا خه‌لك به ئاشكرا مه‌منوونی ئه‌وه‌یه سهقفیكی هه‌بیت بچیته ژێری ئاكه‌په‌ش ئه‌وه‌ی به هه‌ل قۆستۆته‌وه و خانوو بۆ خه‌لك درووست ئه‌كات ،.
گیتۆ و چاره‌نووسی رۆژئاوا به ده‌ست په‌كه‌كه‌وه
له‌وكاته‌ی كه نازیه‌كان وارشۆیان دگیركرد هه‌ستان به جیاكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك گه‌ره‌ك له‌و شاره‌دا و شورایان بۆ درووستكرد به دیوار و پاشان هه‌رچی جووله‌كه بوو به زۆره ملی بردیاننه ئه‌وی و له‌و ناوچه‌یه ئیتر هه‌موو ههلسوكهوتیك به فه‌رمان بوو )جا ئه‌وه‌ی ئیستای رۆژئاوا ئه‌وه‌شی تیپه‌راندووه یا ئه‌كریت بلین كۆریای باكور ، دواین ئاماری سوریا له 2011 یه‌ك ملیۆن و هه‌شسه‌ت هه‌زار كورد هه‌بووه له سوریا نزیكه‌ی چوارسه‌د هه‌زاریان له دیمه‌شق بوون ئیستا ده‌یان هه‌زاریان له زیندانه‌كانی بهشارن و رۆژانه لێیان ئه‌مریت و ئیعدام ئه‌كرین به‌لام په‌كه‌كه و سالح مسلم نوزه ناكه‌ن !،
ئینجا نزیكه‌ی چوارسه‌د هه‌زار كورد و سه‌د هه‌زار عه‌ره‌ب و سریان و مه‌سیحی په‌نابه‌رن له باشوور ئه‌وه‌ش له %95یان هه‌ڵاتووی ژیرده‌سه‌لاتی په‌یه‌ده‌ن ، نزیكه‌ی سێ سه‌د تا سێ سه‌د و په‌نجا هه‌زار كورد په‌نابه‌رن له توركیا و ئه‌وروپا ، ئیستاش ههلمهتیكیان له رۆژئاوا ده‌ست پیكردووه ماله‌و مال به‌و چه‌ند سه‌د هه‌زار كورده‌ی ماوه كه ئه‌بیت یه‌كیكیان له خیزانن ببنه ئه‌ندامی په‌یه‌ده ! ئه‌گه‌رنا ئه‌وا خۆت هه‌لبژیره ! كه‌واتا شتیك نهاوه به ناوی كوردستانه‌وه له رۆژئاوای دوای 10 سالی تر ! زۆریك له‌كوردان ئیستا خه‌ریكی وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه‌ی توركیان ! ته‌بعه‌ن ئه‌وه‌ش ههلیكه ئه‌كه‌په درووستی كرد و هه‌مووشی ئه‌كات به ئاكه‌په !،