وەزارەتی تەندروستی: نەشتەرگەری درێژکردنی بەژن و باڵا بەمەبەستی جوانکاری قەدەغەیە

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لێژنەیەکی پسپۆڕی ڕاوێژکاری زانستی پێکهێناوە بۆ دیاریکردنی ڕێنمایی و بەڵگە زانستیەکانی بەکارهێنانی دەزگای جێگیرکردنی دەرەکی بازنەیی (ئیلیزارۆف Ilizarov بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئێسک.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە ، نابێت هیچ پزیشکێک یان نەخۆشخانەیەک ئەم نەشتەرگەریە ئەنجام بدات تەنها بەمەبەستی چارەسەری کێشەوگرفتی تەندروستی و بەڵگەداری زانستی دەبێت، بۆ درێژکردنی بەژن و باڵا بەمەبەستی جوانکاری قەدەغەیە.

راشیگەیاندووە، هاووڵاتییانی خۆشەویست پێویستە هۆشیاربن و خۆیان دوور بگرن لە ترسناکی ئەگەری ئاڵۆزکانی ئەم نەشتەرگەریە، تا ئێستا هیچ سەنتەرێک رێگەپێدانی فەرمی بۆ ئەم خزمەتگوزاریە پێ نەدراوە.

Back to top button