لە کازاخستان یادی جینۆسایدکردنی بارزانییەکان بەرز راگیرا
لە چلەمین ساڵیادی کارەساتی جینۆسایدکردنی بارزانییەکان لە شاری ئالماتای کازاخستان ئەم یادە بە بەڕێوەچوونی چەند چالاکییەک بەرز راگیرا
لەم بارەیەوە، غەفوور ئەحمەد سوار، قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر کە بەشداری یادەکەی کرد رایگەیاند :” لە وڵاتی کازاخستان بەئامادەبوونی سەرۆکی کوردانی وڵاتی کازاخستان بەرێز عەزیزی زیوو، و هەروەها سەرۆکی فدراسیۆنی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی کوردانی سۆڤیەت بەرێز شێخ رەمەزان و چەندین کەسایەتی و نووسەر و رۆشەنبیرو سەرۆکی کۆمەڵەی بەربانگ لە هۆتێل گراند ئەربیل لە شاری ئالماتای یادی جینۆسایدکردنی بارزانییەکان بەرز راگیرا.
گوتیشی لە بەڕێوەچوونی یادەکە هەر یەکە لە سەرۆکی کوردانی کازاخستان و سەرۆکی فدراسیۆنی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی کوردانی سۆڤیەت وتاریان پێشکەش کرد و، باسیان لەو کارەساتە کرد.
باسی لەوەشکرد کە فیلمی دایکانی من لە یادەکە نمایش کرا و پاشانیش هەڵبەستڤان کنیازێ مەجید بە چەند هۆزانیک بەشداری کرد.