بەریتانیا بۆ وەبەرهێنانی فراوان روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

بەریتانیا بۆ وەبەرهێنانی فراوان روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و زانکۆیەکی نێودەوڵەتی یش دەکرێتەوە .

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” بەریتانیا وەبەرهێنانی فراوانتر لە هەرێمی کوردستان دەکات و بەربوومی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش هاوردەی وڵاتەکەی دەکات.

دەستەکە راشیگەیاندووە:” رۆزی کەیڤ، کۆنسوڵی بەریتانیا لە هەولێر، لەگەڵ د.محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەبارەی کاری هاوبەش و پەرەپێدانی پەیوەندی ئابووری و بازرگانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە.

هاوکات دەستەکە راشیگەیاند:” بەریتانیا پڕۆژەیەکی ستراتیجی لەبواری پەروەردە لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە کە دروستکردنی پڕۆژەی زانکۆی نێودەوڵەتی بەریتانیە و لە قۆناغی کۆتاییدایە، بڕیارە ئەمساڵ قوتابی وەربگرێت .

زانکۆی نێودەوڵەتی بەریتانیا، یەکەمین لقی زانکۆی لەندەنە لە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، فراوانترین لقی زانکۆکەیە لە جیهان و لە 4ی 12 ی پارسال لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی بۆ دانرا.

Back to top button