حکومەتی هەرێم ملیارێك و 348 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەیەكی شاری سلێمانی خەرج دەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان، ملیارێك و 348 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەیەكی شاری سلێمانی خەرج دەکات.
لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی پەرەپێدانی پرد و یەكتربڕ و شەقامەكانی شاری سلێمانی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاری، رەزامەندی نیشاندا بە خەرجكردنی گوژمەی (1،348،977،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە لە شاری سلێمانی.
وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكومهتی ههرێم رایگهیاندووه: ئەو گوژمەیە لەسەر پلانی ساڵی 2023 رەزامەندی خەرجكردنی نیشاندرا بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی رێكخستنەوەی یەكتربڕی ئەبوو سناء و بە دووسایدكردنی پردی ئەبوو سناء لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.