ئامادەکاری بۆ ناردنی بەربوومێکی تری کوردستان بۆ وڵاتانی کەنداو دەکرێت و کۆمپانیایەکی بەناوبانگی جیهان داوای کردووە
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ ناردنی بەربوومێکی تری ناوخۆیی کوردستان بۆ وڵاتانی کەنداو دەکات، و لقەکانی ماکدۆناڵدز لە وڵاتانی کەنداو داوای بەرهەمی پەتاتەی کوردستان دەکەن .
وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتەکە ، بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و بەبازاڕکردن و هەناردەکردنی بەرهەمەکانی جوتیاران بۆ بازاڕەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ، دوابەدوای ئەو سەرکەوتن و پێشوازییە گەرمەی لە پەتاتەی جوتیارانی کێڵگەکانی پارێزگای هەولێر کرا کە (300) تۆن پەتاتە لە هەشت کۆنتێنەردا لە عەلوەی وولاتی ئیمارات .
راشیگەیاند:” لەئێستادا ئامادەکاری دەکرێ بۆ هەناردەکردنی سەدان تۆن پەتاتە بۆ ووڵاتی کەنداو ئوردن لەسەر داخوازی لقەکانی ماکدۆناڵدز بۆ بەپیشەسازی کردنی پەتاتە و دروستکردنی چپس و فینگەر …
وەزارەتی کشتوکاڵ باس لەوەش دەکات:” بەهۆی پاڵپشتیەکانی جووتیاران لە پێشخستنی شێوازی بەرهەمهێنانی جۆرەکانی پەتاتە ، ئەمساڵ پێشبینیکراوە کە هەرێمی کوردستان بگاتە لوتکەی بەرهەمهێنان و زیاتر لە (600) هەزار تۆن پەتاتەی خواردن و (150) هەزار تۆن پەتاتەی پیشەسازی بەرهەمبێت ،وە لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەهۆی پێگەیشتنی وەرزی پەتاتەی خۆماڵی ، هاوردەکردنی پەتاتە لە دەرەوە قەدەغەکراوە ، تاوەکو کۆتای مانگی ئەمساڵ ، هەروەها وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، لێکتێگەیشتن نامەی هەیە لەگەڵ( 7) کارگە و کۆمپانیای بەرهەمهێنانی پەتاتەی پیشەسازی بۆ ئەوەی ساڵانە راستەوخۆ بەرهەمی پەتاتەی جوتیاران وەربگرنەوە.