بڕی 598 ملیار دیناری شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە رەوانە کرا
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” ئەمڕۆ چوارشەممە، بڕی 598 ملیار دینار لە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ مووچەی فەرمانبەران نێردرا و، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
راشیگەیاندووە:” ئەمەش دوای هەوڵەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێککەوتن و دانوستان لەسەر یاسای بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.