پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق: شەرمە بۆ یەکێتی شانازی بە رادەستكردن و ملكەچكردن بۆ بەغدا دەکات
دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە 2ی ئابی 2023 لە بەغدای پایتەختی عێراق کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی نوێنەری لایەنە سیاسییەكان بەڕێوەچوو، میدیای فەرمی یەكێتی بانگەشەی ئەوە دەكات كە گوایە بافڵ تاڵەبانی شۆڕشێكی لەبارەی دۆسیەی نەوت و غاز دەست پێكردووە، چاودێران پێیانوایە شۆڕشەكەی بافڵ تاڵەبانی بریتییە لە جاشایەتییەكی ئاشكرا بۆ عێراق.
لەمبارەیەوە خۆشەوی خەلیل، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق رایگەیاند: ”له‌و كاته‌وه‌ی له ساڵی 2013 بوودجه‌ی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه بڕدراوە، هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵی داوه وه‌ك حكومه‌تێكی فیدرالی دیموكراتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات، به‌ڵام دیاره زۆر ده‌ست هه‌یه نایانه‌وێت ئه‌و رێككه‌وتنانه بچنە باری جێبه‌جێكردنه‌وه و ئه‌وانه‌ی له به‌غداوه دژایه‌تی كوردستان ده‌كه‌ن، له كوردستانیش بریكاریان هه‌یه و كاریان بۆ ده‌كه‌ن. ئەو بریكارانە لە كوردستانەوە هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن سووكایه‌تی بە دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان و پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بكه‌ن.“
روونیشی كردەوە: ”ئێستا خەڵكی كوردستان بۆیان روون بۆتەوە كە یەكێتی هەموو هەوڵێكی خستۆتە گەڕ بۆ شكستهێنان بە حكومەتی هەرێمی كوردستان و قەوارەی كوردستانیش، تەنانەت لە راگەیاندنی خۆیانەوە بەرزكردنەوەی ئاڵای تەسلیمكردنەوەی هەموو شتێكی كوردستان بە بەغدا، بە شۆڕش وەسف دەكەن.“
ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی عێراق دەپرسێت: ”ئەرێ شه‌رم نییه یه‌كێتی له دروشمی مافی چاره‌ی خۆنووسینەوە و پاش بەكوشتدانی هەزاران كەس، ئێستا تەسلیمی داگیركەر و نەیارانی كوردستان بووە و شانازی بە رادەستكردن و ملكەچكردن بۆ بەغدا دەكات؟“
جەختی لەوەش كردەوە: ”كوردستان لە سایەی سیاسەتی سەركەوتووانەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكان بە نەوت و غازیشەوە، به‌ره‌و ئاستێكی باش و به‌هێز رۆشتبوو، یه‌كێتی ئه‌مه‌ی نه‌ده‌ویست و بەردەوام خەریكی پیلانگێڕی بوو.
ناوبراو جەتی لەوەش کردەوە کە یەكێتی لە تەسلیمكردنەوەی كوردستاندا زەرەر ناكات، ”چونكە هیچی نەماوە تا لەدەستی بدات، ئەو حزبە ئێستا زۆرتر لە هەر شتێك لە خەمی ئەوەدایە چۆن میكانیزمێك بدۆزێتەوە تا لە تاڵانكردنی داهات و كۆكردنەوەی پارە بەردەوام بێت.