بۆ پشتگیریكردن له‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك له‌ هه‌ولێر گردبونه‌وه‌یه‌ك ڕێكده‌خرێت.

خواكوڕك

ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌ك ڕێكده‌خرێت له‌سه‌ر نیگه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌مه‌ڕ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ شاری كه‌ركوك.

(سیروان گه‌ردی)، یه‌كێك له‌ ڕێكخه‌ره‌كانی گردبوونه‌وه‌كه‌ ڕاگه‌یاندوه‌”  كاتژمێر 3:30 ی دوای نیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌به‌رده‌م  باره‌گای نه‌ته‌وەیه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌كه‌ین به‌  مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی یاداشتنامه‌یه‌ك له‌سه‌ر ناڕازی بوون و نیگه‌ران بوونی به‌یاننامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ هه‌مبه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ شاری كه‌ركوك.

(گه‌ردی) له‌ ئه‌كاونتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك وه‌كو چالاكوانێك له‌ ڕاگه‌یندراوێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات” ئه‌وان زیاتر له‌ 80 ڕێكخراوی مه‌ده‌نی و ناحكوومین و یاداشتی ناڕه‌زاییی خۆیان له‌وباریه‌وه‌ ده‌ده‌ن بە به‌رپرسانی یوئێن لە هەولێر.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ كه‌ركووك بڕیار درا، ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكرێت، به‌رپرسێكی نه‌ته‌وەیه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق نیگه‌رانیی خۆی له‌ بڕیاره‌كه‌ ده‌بڕی، ئه‌م گردبونه‌وه‌یه‌ش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌نجامده‌درێ وه‌كو پاڵثشتی بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ شاری كه‌ركوك.

Back to top button