دوای وڵاتانی کەنداو، لە ئەورووپاش داوای بەربوومێکی هەرێم دەکرێت و ئەم هەفتەیە رەوانە دەکرێت
بەشار موشیر ئاغا گۆران، سەرپەرشتی یەکەمین و گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی فینگەر لە هەرێمی کوردستان و عێراق و، سەمایەدار و چێنەری پەتاتەیە رایگەیاند ،” هەفتەی رابردوو وەجبەی یەکەمی پەتاتەی کوردستان گەیشتە ئیمارات و خواستێکی زۆری لەسەر بوو لەبازەکانی ئەو وڵاتە ، لە ئێستادا زۆر لە وڵاتان لەسەر هێلن بۆ ئەوەی پەتاتەی کوردستان رەوانەی وڵاتەکانیان بکەین لەوانە وڵاتی یۆنان لە ئەورووپا لەسەر خەتن و داوایان کردووە پەتاتەیان بۆ رەوانە بکەین، بۆیە ئەم هەفتەیە هەوڵدەدەین بۆیان رەوانە بکەین.
راشیگەیاند:” لەبەرنامەماندایە ئەم هەفتەیە بەهەزاران تۆنی تری پەتاتە رەوانەی وڵاتانی کەنداویش بکەین چونکە سعوودیە و کوێت و ئیمارات یش داوایان کردووە، چونکە پەتاتەی کوردستان لە رووی تام و جۆر و تەندروستەوە باشترین پەتاتەیە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمەش وایکردووە کە داواکاری زۆری وڵاتانی لەسەر بێت.
گوتیشی:” چاوەڕوان دەکەین 650 هەزار تۆن پەتاتە ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان بەرهەم بێت .
باسی لەوەشکرد کە :” تەنها لە سنووری پارێزگای دهۆک رۆژانە 30 هەزار کرێکار لەناو کێلگەکانی پەتاتە کار دەکەن کە زۆربەیان گەنجانی خۆمانن .