داواکارییەکی تری یەکێتی لە بەغدا رەتکرایەوە و هاوپەیمانان و ئەمریکاش بافڵ تاڵەبانی یان بێ هیوا کرد
هەوڵ و داواکەی بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن لە بەغدا رەتدەكرێتەوە و، ھاوپەیمانان و ئەمریكاش سور بوونی خۆیان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە یەكێتی داوە
میدیاکانی سلێمانی ئامانجی سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی یان بۆ بەغدا ئاشکرا کرد و رایانگەیاندووە ، لە سەردانەكەی ھەفتەی رابردووی بافڵ تاڵەبانی بۆ لای لایەنە عێراقییەكان لە بەغدا داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی لە ھەرێم كردووە، بەڵام سەرجەم لایەن و سەركردە عێراقییەكان داواكەیان رەتكردۆتەوەو لەگەڵ ئەنجامادانی پرۆسەكەدا بوون لە نزیكترین كاتدا جگە لە کەمینەیەک کە پشتگیریان کردبوو ئەویش لەبەر بەرژەوەندی خۆیان.”
هەروەها ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە، “ھاوپەیمانان و ئەمریكاش سور بوونی خۆیان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە یەكێتی داوەو داوایان لێكردوون نابێت بەھیچ شێوەیەك بەربەست دروست بكەن بۆ ئەوە وادەیەیەی سەرۆكایەتی ھەرێم دیای دەكات.”