دژەتیرۆری کوردستان : لە چەمچەماڵ بەرپرسێکی سەربازیی پە*کە*کە کوژراو و چەکدارێکیش بریندار بوو 

لە چەمچەماڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی سەربازیی پەکەکە کوژراو و چەکدارێکیش بریندار بوو .

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە،” ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئابی 2023، کاتژمێر 9:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پە*کە*کەی لە نزیک ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ کردە ئامانج و، بەهۆیەوە بەرپرسێکی سەربازیی پە*کە*کە کوژراو و چەکدارێکیش بریندار بوو.

Back to top button