شاندێکی باڵای پارتی ئەمڕۆ دەگاتە بەغدا
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی باڵای پارتی بگاتە بەغدا و لەگەڵ لایەنەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەبارەی چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە
ڤیان سەبری ، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:” ئەمڕۆ شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ لایەنەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، سەردانەکەی مەکتەبی سیاسیی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسیی پارتی و ئەندامیەتی هەریەک لە هۆشیار زێباری و فوئاد حوسێن و پشتیوان سادق و، نەوزاد هادی دەبێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئامانجی سەردانەکە بۆ گەیاندنی نیگەرانیە و بە تایبەت چوارچێوەی هەماهەنگی وەک پێویست پابەند نەبوونە بەرامبەر رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و بەندەکانی یاسای بودجە لەگەڵ ئەوەش پێداچوونەوە بە کارنامەی کارکردنی کابینەی محەمەد شیاع سوودانی دەکەن”.