مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە محەمەدی حاجی مەحموود دەكات

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان دەكات و رای دەگەیەنێ، پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ڕۆڵێكی دیاری لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستاندا هەبووە.

دەقی پایەمەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بەڕێز محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری گشتیی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

بە بۆنەی چل و حەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ڕۆڵێکی دیاری لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و ئومێدەوارم لەگەڵ هەموو لایەنە کوردستانییە نیشتمانپەروەرەکان بەردەوام بێت لە بەرگریکردن لە مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و دەستکەوتە نیشتمانییەکان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/8/8

#Xwakurk #خواکوڕك

Back to top button