بە بەڵگە.. یەکێتی لە کەرکووك بە بەرنامە دەستیکردووە بە ساختەکاری بۆ هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان

لە شاری كەركووك و لە كاتێكدا هەمووان سەرقاڵی خۆئامادەكردنن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەزۆر فۆڕمێك بە مامۆستا و فەرمانبەران پڕدەكاتەوە و داوای زانیاری تایبەتییان لێ دەكات!

لە فۆڕمەكەدا پرسیاری زۆر ورد و تایبەت لەبارەی(ژمارەی دەنگدەر، ژمارەی ناوەندی دەنگدان، ناوی ناوەندی دەنگدان، وێنەی کارتی دەنگدان) لە مامۆستا و فەرمانبەر كراوە كە دەكرێ لە هەڵبژاردنی داهاتوودا یەكێتی بۆ ساختەكاری یان فشارخستنە سەر خەڵك بەكاریان بهێنێت!

بەپێی یاسا و پرەنسیپەكانی هەڵبژاردن، هەر جۆرە فشار دروستكردنێك بۆ سەر دەنگدەران قەدەغەیە و بەشێكە لە پرۆسەی ساختەكاری كە لە هەڵبژاردنەكاندا دەكرێت.

Back to top button