ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی پارتی و سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیاندرا

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند، لەگەڵ شاندی پارتی کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر بەردەوامی گفتووگۆکان بۆ چارەسەری کێشەکان کردەوە،

لە راگەیاندراوەکەی نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی هاتووە، “پێشوازیمان لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، لە میانەی دیدارەکەدا باسمان لە بارودۆخی گشتی وڵات کرد، هەروەها جەختمان لە گرنگی پاڵپشتیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامە و سیاسەتە گشتییەکانی لە پێشخستنی واقیعی ئابووری و خزمەتگوزاری وڵات، هاوکات دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان بۆ خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی بارودۆخەکانیان کردەوە”.

ئەوەش هاتووە کە، لە کۆبوونەوەکەدا باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرا، جەخت لە ئەنجامدانی کرایەوە، هەروەها پێویستی دروستکردنی زەمینەیەکی لەبار بۆ هەڵبژاردنی دادپەروەرانە و بێلایەن کە ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی لە ناوچەکە و بەدیهێنانی خواستی هاووڵاتییان.

Back to top button