پشتیوان سادق: بەڵێنمان وەرگرتووە ناردنی شایستە داراییەکان بۆ هەرێم هەموو مانگێک بەردەوام بێت

ئەمدامێکی شاندی باڵای پارتی بۆ بەغدا دەڵێت :” بەڵێنمان وەرگرتووە ناردنی شایستە داراییەکان بۆ هەرێم هەموو مانگێک بەردەوام بێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا د. پشتیوان سادق، ئه‌ندامی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا، رایگەیاند، حکومەتی هەرێم و پارتی پێیانوایە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا وەک خۆی بەتەواوی جێبەجێ نەکراوە، هاوکات مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی پیشێل دەکرێت.

گوتیشی:” پێویستە ئەو کێشانەی کە هەنە لەنێوان هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت.

ئەو ئەندامەی شاندەکەی پارتی بۆ بەغدا زیاتر گوتی ، “هەست دەکەین عێراق بەرەو ناوەندی بوون هەنگاو دەنێت، ئەمەش لە زیانی هەموو خەڵکی عێراقە و لە زیانی پرۆسەی دیموکراسییە.

لە کۆتایی لێدوانەکەشی گوتی:” بەڵێنمان وەرگرتووە ناردنی شایستە داراییەکان هەموو مانگێک بۆ هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.

Back to top button