مەسرور بارزانی، رەزامەندی دا لەسەر دروستكردنەوەی هەردوو هۆڵی گەل و زەرد لە هەولێر
لە راگەیەندراوێكدا پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە، بلاویکردۆتەوە تێدا رایگەیاندووە”مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رەزامەندی دا بە گەڕاندنەوەى دروستکردنى هەردوو پڕۆژەى (هۆڵى گەل و هۆڵى زەرد) بۆ سەر پارێزگاى هەولێر، کە لە هۆڵە هەرە دیار و بە ناوبانگەکانى شارى هەولێرن و یاد و یادەوەرى پایتەختى هەرێمى کوردستانن و چەندین کارى شانۆیی و ئاهەنگى نیشتیمانى و نەتەوەیی و پاڵەوانیەتى وەرزشیان لێ نمایش کراوە و بەشێکن لە مێژووى شارەکەمان.”
پارێزگای هەولێر راشیگەیاندووە” ئێستا دەست کراوە بە ئامادەکاریى بۆ رێکكارەکانى دابینکردنى بودجە و رێکخستن و دیزانى پڕۆژەکان و لە ئایندەیەکى نزیکیشدا دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنى هەردوو پڕۆژەى دروستکردنەوەى هۆڵى گەل و هۆڵى زەرد.”