مه‌سرور بارزانی بڕی شه‌ش ملیار دینار بۆ دروستكردنی 348 پۆلی خوێندن ته‌رخان ده‌كات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا 348 پۆلی نوێی خوێندن لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دروستبکرێن؛ تێچووەکەیان شەش ملیار دینارە

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بە تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی شەش ملیار دینار بەمەبەستی دروستکردنی (348) پۆلی نوێی خوێندن بۆ قوتابخانەکان لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، لە کابینەی نۆیەمدا (452) ژووری نوێی خوێندن دروستکراوە، ئەو تەرخانکردنە نوێیە بۆ 348 ژووری دیکەی خوێندنە لە چوارچێوەی پلانی فراوانکردنی ژێرخانی پەروەردەیی.

Back to top button