مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەمریکا کرد
ئهمڕۆ پێنجشەممە 10/8/2023، مەسرور بارزانی، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی له ئێرڤن هیکس، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بە مەبەستی ماڵئاواییکردن و بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای ئاماژەدان بە گرنگی پەیوەندی دۆستانە و مێژوویی و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سوپاسی کونسوڵی گشتی ئەمریکای کرد بۆ کارکردن و هەوڵەکانی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
کونسوڵی گشتی ئەمریکا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا پشتیوانی بوون و هەماهەنگییەکی باش و بەهێزیان لەگەڵ کونسوڵخانەی ئەمریکا هەیە.