عه‌ره‌فات كه‌ره‌م:چوار فراكسیۆنه‌كه‌ بایكۆتی ده‌كه‌ن و پارتی به‌شدار ده‌بێت.

خواكوڕك

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت” له‌ كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌كو فراكسیۆنی پارتی به‌شدارده‌بین و كۆمه‌ڵێك باس و ته‌وه‌ر گفتوگۆده‌كه‌ین.
(د.عەرەفات کەرەم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندوه‌ “وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدرێت له‌ نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی و سه‌رۆكی كوتله‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئێمه‌ وه‌كو فراكسیۆنی پارتی به‌شدارده‌بین و كۆمه‌ڵیك ته‌وه‌ر باس ده‌كه‌ین كه‌ پیمان وایه‌ گرنگن.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی زیاتر وتی” چوار فراكسیۆنه‌كه‌ی تری كورد داوایان له‌ فراكسیۆنی پارتی كرد به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ نه‌كات به‌ڵام ئیمه‌ بڕیارمان داوه‌ به‌شدار بین، چونكه‌ ئه‌وان پێشتر چه‌ندین كاریان به‌ بێ ئێمه‌ كرد به‌ بێ ئه‌وه‌ی گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، بۆیه‌ به‌شدار ده‌بین و قسه‌ی خۆمان ده‌بێت.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ ئه‌نجام بگه‌ینرێت، به‌ڵام فراكسیۆنه‌ كوردیه‌كان جگه‌ له‌ فراكسیۆنی پارتی به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ ناكه‌ن.

چاودێریكی سیاسیش پێی وایه‌” به‌شداری نه‌كردنی فراكسیۆنه‌كانی تر هۆكاره‌كه‌ی مالیكیه‌ چونكه‌ كوتله‌كه‌ی مالیكی له‌ ئێستایه‌ دژایه‌تی عه‌بادی ده‌كه‌ن.

Back to top button