لە سلێمانی پە*کە*کە هەڕەشە لە ئاسایشی یەکێتی دەکات
دوای بۆردوومانە بەردەوامەکان بۆ سەر چەکدارانی پە*کە*کە لە سنووری ژێر دەسەڵاتی یەکێتی، ئەمڕۆ لایەنگرانی پە*كە*كە لە سنووری سلێمانی، هاشتاگێكیان راگەیاندووە و داوای وەستانی ئەو هێرشانە لە سنووری یەكێتی دەكەن كە توركیا دەیكاتە سەر لایەنگرانی پە*كە*كە و چەكدارانی ئەو رێكخراوە.
لایەنگرانی پە*کە*کە لە سنوورەکە دەڵێن، هیچ ئارامییەك لە سلێمانی نەماوە، بۆیە ئەگەر ئاسایشی یەكێتی نەتوانێ ئەو هێرشانە بوەستێنێت، ئەوا دەرگا بەرووی عێراق دادەخەن و چیتر رێگا نادەن گەشتیاری عەرەب بێتە سنووری سلێمانی.
دەشڵێن:” هێرشەكانی سنووری یەكێتی هەمووی پلان بۆ داڕێژراو بووە و شوێن پێگەكان دیاری كراوە، ئەوەیش هێندەی تر گومانەكانی كردووەتە راستی كە ئەو حیزبەی سلێمانی شوێنی بەرپرسانی پە*كە*كە ئاشكرا دەكات.