سبەی وەزیری دارایی عێراق لە پەرلەمان ئامادە دەبێت و پەرلەمانتارانیش لەبارەی بودجە پرسیاری ئاراستە دەکەن
بڕیارە سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ ببێتەوە و دوو وەزیر بانگهێشت کراون.
بەپێی بەرنامەی كاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سبەی شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ دەبێتەوە و لە بڕگەی یەكەمدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەكرێدانی زەوی كشتوكاڵی دەدات و لە بڕگەی دووەم و سێیەمیش بانگهێشتی هه‌ریه‌ك له ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی و عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق كراون و به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه پرسیاریان ئاڕاسته ده‌كرێت.
بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی عێراقیش دوای ئەوە دێت کە رۆژی 7ـی ئابی 2023، رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراقی بڵاوکردەوە و کەوتە بواری جێبەجێ کرد.