حکومەتی ئەڵمانیا هۆشداری دەداتە بازرگان و کاسبکارانی کوردی دانیشتووی وڵاتەکەی

پۆلیسی ئەڵمانیا لە راگەیاندراوێکدا هۆشداری دەداتە بازرگان و کاسبکارانی کوردی دانیشتووی وڵاتەکەیان کە بەهیچ شێوەیەک هاوکاری ماددی بۆ پەکەکە نەنێرن و هاوکاریان نەکەن، بەپێچەوانەوە هەر کەس و گروپێکی کوردی بزانرێت کە هاوکاری پە*کە*کەیان کردووە، هاوشێوەی پەکەکە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

پۆلیسی ئەڵمانیا دەلێت پەکەکە لەساڵی ١٩٩٣ـەوە لە ئەلمانیا قەدەخە کراوە و وەک رێکخراوێکی تیرۆرستی پۆلێن کراوە. ئەلمانیا دەیەوێت پاشەکشە بە سەرچاوە داراییەکانی پە*کە*کە بکات لە وڵاتەکەی و ئامۆژگاری کوردانی ئەو وڵاتە دەکات کە نەکەونە ژێر کاریگەری ئەو رێکخراوە تیرۆرستییە و نەترسن لێیان و لە هەر رێگە و بە هەر شێوەیەک داوای باج و سەرانەیان لێ کرا پۆلیس ئاگادار بکەنەوە.

پۆلیسی ئەڵمانیا ئەوە بە کوردانی وڵاتەکەی دەڵێت کە ئەو هاوکارییەی تۆ دەیدەیت بە پەکەکە دەبێتە هۆکاری توندوتیژی و خوێن رشتن و ژیان ئاوایی زۆر کەسی بێ تاوان. بۆیە چیتر رێگە نادەین ئەو شێوە هاوکاریی کردنەی پەکەکە لە ئەڵمانیا بەردەوام بێت.

شایەنی باسە رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان لە رێگەی گرووپ و تۆڕی مافیاگەری دەیان ساڵە بە زۆر و ترس و هەڕەشە پارە و باج و سەرانە لە کوردانی کاسبکار و بازرگان دەسێنن.

دەقی راگەیێندراوەکەی پۆلیسی ئەڵمانیا:

کۆکردنەوەی ‘پارە’ بۆ پارتی کرێکاران (پەکەکە)ی قەدەغەکراو

بەڕێزان…

کاسبکارانی خۆشەویست،
(پەکەکە) لە ساڵی ١٩٩٣ـەوە لە ئەڵمانیا قەدەغەکراوە و وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێن کراوە. ئەڵمانیا  کاردەکات بۆ پاشەکشە پێکردنی دارایی رێکخراوی تیرۆرستی (پەکەکە). لەو چوارچێوەیەدا، بە گشتی بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە باکگراوندێکی هاووڵاتی کوردیان هەیە، کە بڕە پارەیەک بۆ پشتیوانی لە پەکەکە دەدەن. زۆرجار پارەکان وەک بەخشین یان باج دەدەن.

لە راستیدا ئەو پارەیەی کۆدەکرێتەوە، لەنێو شتەکانی تردا بۆ شەڕی گەریلا بەکاردەهێنرێت کە تێیدا خەڵکێکی زۆر بریندار دەبن یان تەنانەت ژیانیش لەدەست دەدەن.

دەکرێ سەردانی تۆش بکرێت و داوای پارەدانت لێ بکرێت. ئەگەر ئەمە نەکەیت، لەوانەیە ببێتە هۆی هەڕەشە و هەوڵی ترساندنت. لە ئەنجامدا دەکرێت تاوانباران بە چەندین شێوە دادگایی بکرێن، بۆ نموونە پاڵپشتیکردنی رێکخراوێکی تیرۆریستی لە دەرەوەی وڵات، هەڕەشەکردن، ناچارکردن یان پێشێلکردنی یاسای کۆمەڵەکان.

تکایە پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن! بەم شێوەیە دەتوانیت خۆت و کەسانی دیکە بپارێزیت.

لە کۆتاییدا پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە بە پێدانی پارەیەک بە (پەکەکە) خۆتان مەخەنە بەر لێپێچینەوە.
ئەگەر ئێوەش کاریگەری ئەم داواکاریانەی پارەدانتان لەسەرە، بەپەلە داواتان لێدەکەین پابەند نەبن بە داواکاری پارەدان لەلایەن (پەکەکە)وە.

هەروەها داوای پاڵپشتیتان دەکەین لە بەکارهێنانی رێگەی یاسایی بۆ ئەوەی تاوانباران نەتوانن کارەکانیان ئەنجام بدەن. بێگومان ئێمە زانیاری پەیوەندیداریش وەرئەگرین ئەگەر راستەوخۆ کاریگەریت لەسەر نەبێت.

تکایە تێبینی ئەوەبکەن !

Back to top button