سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە دکتۆر فوئاد مەعسووم دەکات
دەقی پەیامی سەرەخۆشی سەرۆك بارزانی بۆ دكتۆر فوئاد مەعسووم:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
برای بەڕێز دكتۆر فوئاد مەعسووم
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتان خاتوو (رووناك عەبدولواحید)ـمان پێ گەیشت. سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لەخودای گەورە داواكارم رۆحی خوالێخۆشبوو خاتوو رووناك عەبدولواحید بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
ٳنا لله و ٳنا ٳلیە راجعون
مسعود بارزانی
11ـی ئابی 2023