لە کەرکووک برنجی بایه‌عی دزرا

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق رایگەیاند:” برنجی بایه‌عی له‌ كۆگاكانی حكومه‌ت لە شارەکە ده‌دزرێت و له‌ بازاڕدا ده‌فرۆشرێت.

ده‌سته‌کە راشیگەیاندووە :” به‌‌ فه‌رمانی دادوه‌ر لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ پێكهێناوه‌، لیژنه‌كه‌ دوای سەردانیکردنیان بۆ کۆگای بازاڕەکانی ماددە خۆراکییەکان لە شارەکە دەردەکەوێت کە بەشێکی زۆر لە برنجی بایەعی لەو بازاڕانەدا بوونی هەیە و لەلایەن دووکاندارانەوە کڕاونەتەوە کە لەسەری نووسراوە بۆ فرۆشتن نیە.

وەک دەستەکە ئاماژەی پێکردووە:” تاوەکو ئێستا کەسێک و شوفێرێکیان لەسەر ئەو بابەتە دەستگیر کردووە .

Back to top button