رێوره‌سمی سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونی شه‌ست دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری واده‌ی سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونی شه‌ست دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتیی نوێی ده‌ست نیشان كرد.

راگەیاندنی ئەنجومەنەکە بڵاویکردەوە:” ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 7/8/2023 واده‌ی سوێندخواردنی ده‌رچووانی خولی چواره‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریی ده‌ستنیشان كرد كه‌ ژماره‌یان شه‌ست كه‌سن و 45یان دادوه‌ر و 15شیان ئه‌ندامی داواكاری گشتین و رۆژی 27/8/2023 له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان سوێند ده‌خۆن.

راشیگەیاندووە:” بڕیاری دامه‌زراندنی ئه‌و دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتیش دوای ده‌رچوونیان له‌ خولی چواره‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریی دێت كه‌ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا دوای ته‌واوكردنی دوو ساڵ خوێندن له‌و په‌یمانگه‌یه‌، به‌ فه‌رمانێكی هه‌رێمی بڕیاری دامه‌زراندنیان ده‌رچووه‌و دوای ته‌واوبوونی رێوره‌سمی سوێندخواردنیان له‌ دادگا جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌ كار ده‌بن.

Back to top button