بۆ یه‌كه‌مین جار روسیا مانۆرێكی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ووڵاتێكی ئیسلامی ئه‌نجام ده‌دات

دوای به‌رێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان سێرگی شویگو وه‌زیری به‌رگری روسیا، و وه‌لی مه‌ده‌نی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئێران، كه‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رێوه‌چوو، بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی مانۆرێكی سه‌ربازی دراوه له نێوان ئه‌و دوو وڵاته.
سه‌رچاوه هه‌والیه‌كانی ئێران بڵاوبانكردۆته‌وه، سوپای روسیا‌و و سوپای پارسدارانی ئێران لەماوەی داهاتوو، كە كات‌و شوێنەكەی دیارینەكراوە مانۆڕێكی سەربازی گەورە بەهاوبەشی ئەنجامدەدەن.
بڕیاری ئه‌نجامدانی ئه‌م مانۆره له‌كاتێكدایه كه هەردوو وڵات لەهەماهەنگییەكی گەورەی سەربازیدان بۆ هاوكاریكردنی رژێمی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا بۆ رووبەڕووبوونەوەی گروپە چەكدارەكانی ئەو وڵاتە.