عه‌لی حه‌مه‌ صاڵح: ڕه‌خنه‌ی توند له‌ یه‌كێتی ده‌گرێت و به‌ بێ ڕێز ناویان ده‌بات.

خواكوڕك

عه‌لی حه‌مه‌ صاڵح په‌رله‌مانتار لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان ڕەخنەی توند لە هێزە ئەمنیەكانی یەكێتی دەگرێت و ده‌ڵێت” فڕاندنی مامۆستایەكی ئاینی لە مزگەوت، ئەو پەڕی بێڕێزیە بەیاسا، بێ ڕێزییە بە حوكمڕان و حیزبی حوكمڕانیش.

پاش ده‌ستگیركردنی مامۆستایه‌كی ئاینی له‌ شارۆچكه‌ی حاجیاوا و دیارنه‌مانی بۆ ماوه‌یی هه‌فته‌یه‌ك بێده‌نگی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌و سنوره‌ و كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه‌ و خه‌ڵكانی تر دواجاریش (عەلی حەمە ساڵح) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەژێر ناونیشانی ” هێزە ئەمنیەكانی یەكێتی بۆ وادەكەن” نوسیویەتی” فڕاندنی مامۆستایەكی ئاینی لە مزگەوت، دوای هەفتەیەكیش قسەنەكردن لەسەر هۆكاری ڕفاندنەكە، هێزی ڕفێنەر كێن بۆ ئەم كارەیان كرد، ئەمە ئەو پەڕی بێڕێزیە بەیاسا، بێ ڕێزییە بەحوكمڕان و حیزبی حوكمڕانیش.

ناوبراو ئه‌وه‌شی نوسیوه‌” ئەگەر ئەم مامۆستا ئاینییە هەر تۆمەتێكی لەسەر بێت، دەبێت بە بڕیاری حاكم و بە ئاگاداری كەسوكار و لایەنی پەیوەندیداری حوكمی كە ئەوقافە دەستگیر بكرێت، بەشێوەیەكی ئاشكراو دادپەرورانە دادگایی بكرێت.

عەلی حەمە ساڵح ئەوەشی باسكردوه‌ و ئاماژه‌ی پێكردوه‌”دەستگیركردنی خەڵك لەلایەن هێزی ئەمنی بەتۆمەتی تیرۆرو دوای سێ مانگ لەبری دادگایكردن فڕێدانی تەرمەكەی و ڕفاندنی مامۆستای ئاینی بەبێ ئاگاداری كەس و كارو دامەزراوەی ئەوقاف و قسەكردن لەسەر هۆكاری دەستگیر نەكردن و ئازاردانی جۆراوجۆر لەزیندان… چەندین كەیسی دیكەش كە لای ئێمە، بێڕێزی گەورەی بەیاسا تێدا كراوە و تاوەكو هێزی ئەمنی لە حیزبییەوە نەبێتە حكومی و لە ژێر چاودێریدا نەبێت، ئەم جۆرە لە هەڵەو تاوان دووبارە دەبێتەوە.

Back to top button