یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و نووسینگەی دیاسپۆڕا لە بارەگای بارزانی واژۆ کرا.

رێککەوتی ١٤ ی ٨ ی ٢٠٢٣ لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ “پ.ی.د.کامەران یونس محەمەد ئەمین ” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە بەڕێز کاک ” شیفا بارزانی ” سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی کرد.

لە دیدارەکەدا کە هەریەکە لە بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و راوێژکاری وەزارەت و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوەبەرانی زانکۆ و نوێنەری قوتابییان ئامادەی بوون یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و نووسینگەی دیاسپۆڕا لە بارەگای بارزانی واژۆ کرا.

Back to top button