گوتەبێژی حکومەتی هەرێم وەڵامێکی توندی رەیان کلدانی دەداتەوە
لە چەند تویتێکدا، رەیان كلدانی لەبارەی مافەكانی كوردستاندا، بە ئاشكرا دژبوونی خۆی بۆ پێدانی ماف و شایستە داراییەكانی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دووپاتكردەوە، لە وەڵامێكدا پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكومەتی هەرێم بۆ نووسیووە ” هەر كەس باوەڕی بە ماف و یەكسانی و ئازادی گەلان هەبێت، گوێ بە قسەكانی تۆ و هاوڕێ و هاوشێوەكانیشت نادات.
پێشەوا هەورامی گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێكدا کە لە وەڵامی رەیان كلدانی سەرۆكی بزووتنەوەی بابلیۆن نووسیویەتی دەڵێ ” نموونەی ئەم جۆرە عەقڵیەتە شۆڤێنییە هی ئەم جیهانە نییە، مافەكانی گەلێك بە تۆ و نموونەی وەك تۆیش ناسڕێنەوە”
هەروەها پێشەوا هەورامی زیاتر نووسیوویەتی” تۆ شێوەیەكی بێزراوت هەیە لەناو هاووڵاتییانی عێراقیدا و هەر كەسێك باوەڕی بە ماف و یەكسانی و ئازادی گەلان بێت، گوێ بە قسەكانی تۆ و كەسانی هاوشێوەشت نادات” .