به‌ریتانیا و توركیا هاوڕان كه په‌كه‌كه تیرۆریسته و ئاماده‌ن شه‌ڕی له دژ بكه‌ن.
خواكوڕك
بەریتانیا هاته سه‌ر خه‌ت دژی په‌كه‌كه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ووڵاته ئاشکرای دەکات لەدوای دەرچوونیان لە یەکێتی ئەوروپا، ئەوان خوازیارن کە پەیوەندییەکی پتەو و درێژخایەنیان لەگەڵ تورکیا ھەبێت.
پاش كۆبونه‌وه‌ی نێوان (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و بۆرس جۆنسۆن) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، جۆنسۆن ڕایگه‌یاند: ئێمه خوازیاری په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وین له‌گه‌ڵ توركیا، ئه‌م ووتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیان دوای ئه‌وه دێت كه وولاته‌كه‌ی ده‌رچوه له یه‌كێتی ئه‌وروپا، هه‌ر له میانه‌ی ووته‌كانی ئومێدی خواست كه توركیا و ووڵاتانی ئه‌وروپا په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌و پته‌ویان هه‌بێت.
جۆنسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا باسی له‌وه‌شكردوه” کە بەریتانیا ھاوپەیمانێکی گرنگی تورکیا دەبێت لە شەڕی دژی تیرۆر و ئامادەشن ھاوکاریی توركیا بکەن لەشەڕەکەیان دژی پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” كه ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه توركیا و په‌كه‌كه له شه‌ڕدان.