سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شێخ مانع حمێدی دەهام دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 8/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شێخ مانع حمێدی دەهام ئەلهادی سەرۆک هۆزی شەممەر کرد.
لە دیدارەکەدا کە شێخ حەموود حمێدی دەهام ئەلهادی ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هۆزی شەممەر و گەلی کورد کرا و جەخت لە پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە و پتەوکردنی دۆستایەتی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی ناوچە کرا.