بەوێنە:رۆژنامەنووسەكەی گۆڕان و پەكەكە و یەكێتیان بەنمایشی سەربازی بەخاك سپێردرا
خواكوڕك
میدیاكانی یەكێتی و گۆڕان و پەكەكە كوژرانی فەرماندەیەكی پەكەكەیان بە رۆژنامەنووس ناساند، لە بەدواداچوونێكی خواكوڕك بۆ ئەم بەناو رۆژنامەنووسەی كە میدیاكانی یەكێتی و پەكەكە و گۆڕان، ناساندیان دەركەوت كە ناوبراو نەك چەكدار بووە بەڵكو فەرماندەی هێزی پەكەكە بوو لە شنگال و سەرپەرشتی چەندین تیمی چەكداری كردووە لە شەرەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە نۆژیان ئارهان لە ساڵی ۱۹٨۰ لە باکوری کوردستان لە شاری ئورفا لە دایک بووە، ناوی ڕاستەقینەی (توبا ساڵحە)، دایکی ناوی (دوریایە)،لە ساڵی ۲۰۰۱ پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووەو لە قەندیل مەشق و ڕاهێنانی سەربازی پێ کراوەو دواتر نێردراوە بۆ سەربازگەی ئاڤاشین لە نزیک زاخۆو دوای نۆ مانگ دەکرێتە بەرپرسی گروپێکی سی و دوو کەسی لە سنوری نێوان عێراق و ئێران، هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، پاش مانەوەی لەو سنورە بۆ ماوەی دوو ساڵ دواتر دەبرێتەوە بۆ قەندیل و دەخرێتە ڕیزی گروپی موستەفا قەرە سوو”.
دوای ساڵی 2009 ڕەداسپێردرێت بۆ دروست کردنی پەیوەندی لە نێوان قەندیل و مەخمورو شیلادزێ و ڕانیە تا مانگی شەشی ۲۰۱۱ و دواتر دەبرێتە سوریا و پاشانیش بۆتە گەیەنەری تەواوی زانیاریەکانی سوریاو خۆرئاوای کوردستان بە سەرکردایەتی پەکەکە لە قەندیل تا ساڵی ۲۰۱٥”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی خواكوڕك نۆژیان ئارهان لەكاتی هێرش كردنە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە شنگال، بەشداری شەڕەكەی كردووە لەئەنجامدا بریندار بووە، ئەوەی لێرەدا جێگای گومانە پاش بردنی بۆ سوریا و رۆژئاوای كوردستان، نۆژیان ئارهان، دوای بریندار بوونی دەبرێتە نەخۆشخانەی مەیدانی و دواتر بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانیی حەسەکەو پاشانیش بۆقامیشلۆ، دوای مانەوەی زۆ ماوەی چوار ڕۆژ دۆخی تەندرویستی ڕوەو باشبون دەچێت و دواتر دەیبرێتەوە نەخۆشخانەی حەسەکە، بەڵام لە بری باشتر بوون لەوێ گیان لە دەستت دەدات،ئەمە لە کاتێکدا زۆربەی بریندارانی پەکەکە گرنگیان پێدەدرێت و دەبرێنە نەحۆشخانەکانی دیمەشق بۆ چارەسەر،بەڵام پێکرانی نۆژیان ئارهان لە پشتەوەو ئیهمالکردنی وێڕای جێگیربوونی باری تەندروستی جێگەی پرسیارو تێڕامانە، ئامانجەكەی دیارە كە بۆ چەواشەكاری رای گشتی بووەو پەكەكە بە ئەنقەست ئیهمالی كردووە بۆ ئەوەی رایگشتی پێ دروست بكات، بلێت پارتی رۆژنامەنووسێكی كوشت”.
ئەمە لەكاتێكدایە كە نۆژیان ئارهان لەكاتی مردنی دا بەشێوەی سەربازی و رێورسمی سەربازی بەخاكسپێردرا، كە تەنها شەرڤانەكانی پەكەكە بەشداریان كرد، كەمێك لە لایانگرانی ئەو حزبەش بەشدار بوون، رێورسمی بەخاك سپاردنی نۆژیان ئارهان ئورفەی بەنمایشی سەربازی و سڵاوی سەربازی بووە، ئەمە لەكاتێكدایە، كە میدیاكانی ئەو سێ لایانە( یەكێتی و گۆڕان و پەكەكە) پێشتر ناوبراویان بە رۆژنامەنووس ناساند”.