ناونووسین بۆ پڕۆسەی حه‌ج ده‌ستپێده‌كات

بەرێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، له داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی رێككاره‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناونووسینی حاجیان رادەگەیەندرێت.
لە راگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دراوە بە دەزگای میدیایی خواکوڕك تێدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ له دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی به‌رپرسی به‌شه‌كان و لێپرسراوی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌كان کرا سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییەکە بۆ وه‌رزی حه‌جی ساڵی 2024.
لە راگەیەندراوەکە ئەوەش هاتووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند را و پێشنیاز خرانه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ناونووسین بۆ حاجییان به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك ئه‌نجام بدرێت و هه‌موو هاووڵاتییان بتوانن به كه‌مترین كات و ئاسانترین شێوه‌ی ناوی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج تۆمار بكه‌ن،
باس لەوەش کراوە کە”بڕیاریشه له داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی رێككاره‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناونووسینی حاجیان رابگه‌یندرێت “.