ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی راگەیاندرا

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی لە لقەکانی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی) راگەیاند.

لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکانی سەربە وەزارەتی پەروەردە لەو بارەیەوە رایگەیاند:” ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی رادەگەیەنین ، کەتیایدا (103916) قوتابی و خوێندکار بەشداری (هەموو تاقیکردنەوەکانیان) کردووە ، لەو رێژەیرێژەیەش(47692) قوتابی و خوێندکار بەهەردوو خولەکە دەرچوون، کە رێژەی دەرچوون (45،89٪) .

لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان راشیگەیاند:” ماوەی پەڵپ گرتن تا 22ی 8 ی 2023 دەبێت.

ئەوەش هاتووە کە:” لە پێش کۆتایی ئەم مانگە، وەزارەتی پەروەردە داتا و کۆنمرەی هەموو قوتابیان و خوێندکاران پێشکەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکات .

دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوە ئەنجامەکانتان وەربگرنەوە:

/https://www.azmwnakan.com/

هەروەها کاتژمێر (9)دەتوانن پەڕەی سۆما( پەڕەی وەڵامدانەوەکانتان ) بە دیجیتاڵی لەم لینکەوە سەیر بکەنەوە ، ئەگەر قوتابییەک پرسیارێکی بە هەڵە وەڵام دابێتەوە رەنگی سوور کراوە و وەڵامە راستەکەشی بۆ داندراوە.

لینکی پەڕەی سۆما

١٧ی ٨ی ٢٠٢٣

کلیک لەم لینکە بکە بۆ وەرگرتنی ئەنجامەکان:

https://azmwnakan-krd.link/

Back to top button